تا ئەمڕۆ ٢١٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە وەرزی دەستپێکردنی دروێنەی گەنمەوە تاڕۆژی رابردوو ٢١٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، دەشڵێن، لە سلێمانی زۆرترین بڕی گەنم وەرگیراوە لە جووتیاران کە زیاترە لە ٨٠ هەزار تۆن.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم سەبارەت بە بڕی وەرگیراوی گەنمی جووتیارانی هەرێم ئامارێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە وەرزی دەستپێکردنی دروێنەی گەنمەوە تاوەکو دوێنێ ٢١٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بڕی گەنم وەرگیراوە لە جووتیاران کە بریتیە لە ٨٠ هەزار تۆن و ٩٩٣ کیلۆ و ٦٥٠ گرام.

باس لەوەشکراوە، لە پارێزگای هەولێر ٦٦ هەزار تۆن و ٥٤٦ کیلۆ و ٩٤٠ گرام گەنم وەرگیراوە، لە پارێزگای دهۆکیش بڕی ٦٢ هەزار تۆن و ١٣٣ کیلۆ و ٣٢ گرام گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردووەوە دروێنەی گەنمی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و وەزارەتی بازرگانی عێراقیش لای خۆیەوە بریاریدا لەم ساڵدا ٨٠٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.

ڕ.ش

Comments are closed.