لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە ٣٠ هەزار ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا هەیە

ناوەندى هەواڵەکان

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی کوردستان بونی هەیە، دەشڵێت، هەتا ئەمڕۆ هێنانى ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە بۆ ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوامە و ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەیان لە زیاد بووندایە.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەى ژمارەى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە هەرێمى کوردستان لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی کوردستان بونی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کێ بەرپرسە لەو زیانەی، کە بە ٢٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، بەجۆرێک بەشێک لەو کەسانە هەمو سەرمایەکەیان هەر ئەوەندە بووە، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەى پێ بکڕن.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لە دوای ساڵى ٢٠٠٣ ەوە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا (علوج) بە شێوەیەکی بەربڵاو سەری هەڵداو بوو بە دیاردە، بەڵام دواجار حکومەت بە چەند قۆناغێک و بەرامبەر و بە ڕسوماتێکی کەم تۆماری کردن، بەڵام ئێستاش ئەم دیاردەیە بنەبڕ نەکراوە و هەر بەردەوامە.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی باسى لەوەشکردووە، هەتا ئەمڕۆ هێنانى ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە بۆ ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوامە و ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەیان لە زیاد بوندایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەڕاى بوونى ئەو ژمارە زۆرەى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە هەرێمى کوردستان، بەڵام تا ئێستا چارەنوسیان یەکلا نەکراوەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش خاوەنى ئەو ئۆتۆمبێلانە چەندین جار گردبونەوەیان ئەنجامداوە.

ئ.م

Comments are closed.