ناوەندی هەواڵەکان
کەبەدەهە ڕایگەیاند، لە ١ـی ئایاردا دەبێت هەموو گۆڕەپانەکان بەتایبەت تەقسیم بگۆڕدرێت بۆ سەنگەری بەرخۆدان، دژی زەوتکردنی ڕەنج و جەستە و کوشتنی ژنان و جیاکاری ڕەگەزیی و هەژاری و شەڕی ئیمپریالیستی و داگیرکاریی.
کۆنسەی گشتیی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) بە بۆنەی ١ـی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران و زەحمەتکێشانی جیهانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و شەهیدانی ١ـی ئایاری بەڕێزەوە بیرهێنایەوە و بەڵێنیدا بە درێژەدان بە تێکۆشانی ئازادیی ژن.
کەبەدەهە ڕایدەگەیەنێت، قەیرانەکانی سەرمایەداریی پیاوسالار، زەوتکردنی ڕەنجی گەل و ژنانی قووڵتر کردووەتەوە، لەبەرامبەردا توڕەیی گەل خەریکە وەک گڕکان دەتەقێتەوە و تادێت خواستی جیهانێکی نوێ بەهێزتر دەبێت، ئەمڕۆش وەک هەمیشە، تێکۆشانمان دژی سەرمایەداریی و پیاوسالاریی بەردەوامە، دژی سیاسەتی هێرشی سیستەماتیکی دەسەڵاتی فاشیست و دوژمنی ژن و زەحمەتکێشان، سەرهەڵدان دەکەین”.
هەروەها ڕایگەیاند، لە ١ـی ئایاردا دەبێت هەموو گۆڕەپانەکان بەتایبەت تەقسیم بگۆڕدرێت بۆ سەنگەری بەرخۆدان، دژی زەوتکردنی ڕەنج و جەستە و کوشتنی ژنان و جیاکاری ڕەگەزیی و هەژاری و شەڕی ئیمپریالیستی و داگیرکاریی و تێکۆشان مەزنتر بکرێت.
کەبەدەهە هەموو شەهیدانی ١ـی ئایار بەتایبەت شەڕڤانانی ژنی تێکۆشەر بە بیردەهێنێتەوە و ڕایدەگەیەنێت: “بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەوان، درێژە بە شەڕی ئازادیی ژنان دەدەین”.
ب.گ
Comments are closed.