“ئاشکرای بکەن بەم دواییە کەی دیدار لە ئیمراڵی ئەنجام دراوە؟”

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی دادی دەوڵەتی تورک دەڵێت: عەبدوڵا ئۆجالان سودی لە مافەکانی وەرگرتووە، نووسینگەی یاسایی سەدەش بە وەزارەتەکە دەڵێت: “ئاشکرای بکەن، بەم دواییە کەی دیدار لە ئیمراڵی ئەنجام دراوە؟”.

پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی، لە ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ سەردانی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانیان کرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زیندانەکان کە سەر بە وەزارەتی دادە، لە وەڵامی داواکارییەکەدا بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەموو مافەکانی خۆی وەک زیندانییەک بەکاردەهێنێت، لە کاتێکدا کە ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە و ڕێگا بە ئەنجامدانی دیدار لەگەڵیدا نادرێت.

هەر لەمبارەیەوە، نووسینگەی یاسایی سەدە لە پەیامێکدا وەڵامی وەزارەتی دادی دایەوە و دەڵێت: “بانگەواز لە وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زیندانەکان دەکەین، ئاشکرای بکەن، بەم دواییە کەی دیداری بنەماڵە و پارێزەران لە ئیمراڵی ئەنجام دراوە.”

ب.گ

Comments are closed.