جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە بورسا کارگەیەکی فاشیستەکانیان سوتاند

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی محەمەد عاکیف دالجی- هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ناوچەی عوسمانغازی بورسا ئاگرمان لە کارگەیەکى مۆبیلیاتی هاوڵاتیەکى فاشیستی مەهەپەیی بەردا، کە سوکایەتی بە گەلەکەمان و شۆڕشگێڕان دەکرد.

لە ڕاگەیەندراوی جەنگاوەرانی محەمەد عاکیف دالجی -هەبەدەهەدا هاتووە، ٢٦ـی نیسان کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە ناوچەی عوسمانغازی بورسا، ئاگرمان لە کارگەیەکى مۆبیلیاتى ئیسماعیل چەتینی فاشیست بەردا و بە تەواوەتی سوتاوە، دەشڵێن، خاوەندى ئەو کارگەیە سوکایەتی بە گەلەکەمان و شۆڕشگێڕان دەکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمە چالاکیەکانمان دەکەینە دیاری بەرخودانی مەتینا، ئێمە بە چالاکیەکانمان لە شارەکان، کە دڵی سەرمایەدارین، وەڵامی ئۆپەراسیۆنەکانتان لە کوردستان دەدەینەوە.

ب. ق

Comments are closed.