لە گرێ سپی شەڕ لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورک دروستبوو

ناوەندی هەواڵەکان

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر دابەشکردنی پارەی ساختە و ڕفاندنی ژنان، لە گرێ سپی داگیرکراو شەڕ لە نێوانیان دروستبوو و تا ئێستاش ئاڵۆزییەکان بەردەوامە.

ئەمڕۆ، شەڕ لە نێوان چەتەکانی “جەبهە شام” و “پۆلیسی سەربازیی” سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری گرێ سپی داگیرکراو لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، چەتەکانی “جەبهە شام” و “پۆلیسی سەربازیی” لە شارەدێی عەین عروسی سەر بە گرێ سپی لەسەر دابەشکردنی پارەی ساختە و ڕفاندنی ژنان لەلایەن “پۆلیسی سەربازیی”ـەوە کە پێشتر ئەو ژنانە چەتەکانی “جەبهە شام” ڕفاندوونی شەڕ لە نێوانیان دروستبوو.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، ئاڵۆزیی تا ئێستاش لە ناوچەکەدا بەردەوامە و ناو بە ناو شەڕ لە نێوانیاندا ڕوودەدات.

ب. جـ

Comments are closed.