“بەرخۆدانی کورد”

بەختیار حەمید

هەرچی کونوکەلەبەری مێژوو هەیە بگەڕێن، بەدواداچوون بکەن و پرسیاری ورد بکەن، لە مێژوودا هیچ نەتەوە و هیچ تاقم و هیچ کۆمەڵەخەڵکێک نادۆزنەوە کە هێندەی کورد دوژمنیان هەبێت و هێندەی کورد بەرگرییان کردبێت لە مانەوەی خۆیان و بۆ مانەوەی خۆیان و کۆڵنەدان.

لە هەموو سەردەمێکدا، کورد زیاتر لە دەیان دوژمنی هەبووە و سەدان کارەسات و قڕکردنی بەسەردا هێندراوە، کە وێنەی کەمبووە لە جیهاندا، کەچی کۆڵی نەداوە، وازی نەهێناوە، ماندوو نەبووە، خۆی بەدەستەوە نەداوە و تا شەهیدبوونی هەزاران کوڕ و کچی خۆی، بەرگریی و بەرخۆدانی سەخت و دژواری کردووە.

ئەمە جگە لەوەی، کە لە ڕووی فەرهەنگییەوە، بە دەیان جۆر هێرشکراوە، کەچی زمانەکەی و ناسنامەکەی و کەلتور و دابونەریتەکەی خۆی زۆر بە باشی پاراستووە.

جارێک لە ڕێگەی ئاینەوە، جارێک لە ڕێگەی سیاسەتەوە، جارێک لە ڕێگەی ئابوورییەوە، جارێک بە ناوی فێڵی مرۆڤایەتییەوە، هەوڵدراوە بۆ تێکدانی فەرهەنگەکەی و زمانەکەی، کەچی دوای ماوەیەک وەک بەوری بەر هەتاو هەوڵەکان شکستیان خواردووە و کورد وەک کورد و زمانەکەیشی وەک زمانی کوردی هەر ماوەتەوە.

ئ.م

ئەم وتارە ڕاوبۆچونى تایبەتى نوسەر خۆیەتى

Comments are closed.