گەریلاکانی ئازادیی حەفارەیەکی داگیرکەرانیان لەناوبرد

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گردی ئامێدی لە زاپ حەفارەیەکی داگیرکەرانیان لەناوبرد، کە ڕێگەیەکی نوێی بۆ درێژەدان بە داگیرکاریی دەکردەوە.

کەمێک پێش ئێستا، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، لە ناوچەی بەرخۆدانی زاپ ‌هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و حەفارەیەکی لەناو برد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، گەریلاکانی ئازادیی لە گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، حەفارەیەکی داگیرکەرانیان لەناوبرد.

ئەوەش زانراوە، حەفارەکە خەریکی دروستکردنی ڕێگەیەکی نوێ بووە بۆ درێژەدان بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.

ڕۆژانە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، لە گۆرەپانەکانی بەرخۆدان هێرش و ئۆپەراسیۆن لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجام دەدەن و ڕێگەی بە دەوڵەتی تورک نادەن لە داگیرکارییەکانیان بەردەوام بن.

ب. جـ

Comments are closed.