ناوەندی هەواڵەکان
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێم لەسەر پرسی کێشەی زەوی و زاری کشتوکاڵی لە ناوچە کوردستانییەکان، سەردانی بەغداد بکات و کێشەی زەوی و زاری جوتیاران و هاتنى عەرەبە هاوردەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەستەکە دەڵێت: ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم بەسەرپەرشتیی فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان و ئەندامێتیی سامی جەلال، راوێژکار لە وەزارەتی ناوخۆ و تاهير عەبدوڵا، راوێژکار لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەردانی شاری بەغداد دەکەن.
ئاماژەى بەوەشکردوە کردوە، بڕیارە ئەو وەفدە لەسەر پرسی کێشەی زەوی و زاری کشتوکاڵی لە ناوچە کوردستانییەکان، چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ ئەنجامبدەن.
کێشەی زەوی و زار لە سنووری پارێزگای کەرکووک و چەند پارێزگایەکی دیکە کێشەیەکی کۆنەوە و تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە، لەم مانگەشدا عەرەبە هاوردەکان ڕوویان لەناوچەکە کردوە و دەیانویست زەوی و زاری کوردەکان داگیر بکەن.
دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق بریاریدا بە دروستکردنی لیژنەییەک بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە، بەڵام تا ئێستاش کێشەکە وەک پێویست چارەسەر نەکراوە.
کێشەی زەوی و زار لە سنووری پارێزگای پەیوەندی بە چەند بریارێکی سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە کە ئەو زەویانە لە کورد سەندرابوونەوە و درابوونە عەرەبە هاوردەکان، بەڵام نوسراو تاپۆکانیان هەر لەسەر کورد بوو.
هـ.ح
Comments are closed.