سوودانی بەدواداچوون بۆ ‘تەوتین’کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

سوودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ ‘تەوتین’کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

کێشەى تەوتینی مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم یەکێکە لەو کێشانەى لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە و هەموو مانگێک مووچە بەو هۆیەوە داوا دەکاتەوە.

نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی هەرێم ئامادەیە و بڕیارە ژمارەی فەرمانبەران و مووچە و هەژماری من و تەوتینی مووچە گفتوگۆی وەردی لەسەر بکرێت.

بەوتەى بەشێک لە پەرلەمانتارانى کورد لە بەغدا، بەم کۆبوونەوەیە سوودانى دەیەوێت کۆتایی بە کێشەى مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پرسی تەوتینى مووچە بهێنێت.

وەک پەرلەمانتاران پێشبینی دەکەن، پێدەچێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سوودانى بڕیاری کۆتایی لەسەر پرسی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانى هەرێم بدات.

هـ.ح

Comments are closed.