عێراق… زیاتر لە هەشت هەزار بیری نایاسایی پڕكراوەتەوە

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بڵاوی كردەوە، لە ١١-٦-٢٠٢٢ تا ئێستا بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ٢٤ هەزار و ٤١٦ سەرپێچی بە هەموو جۆرەكانییەوە لەسەر سامانی ئاو لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق لابراون، دەشڵێن، لەو ماوەدا زیاتر لە هەشت هەزار بیری نایاسایی پڕ كراوەتەوە.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە بارەی ژمارەی ئەو سەرپێچیانەى لەسەر سامانی ئاوی عێراق جێبەجێ کراون و لابراون ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بڵاوی كردەوە، لە ١١-٦-٢٠٢٢ تا ئێستا بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ٢٤ هەزار و ٤١٦ سەرپێچی بە هەموو جۆرەكانیەوە لەسەر سامانی ئاو لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق لابراون.

دەشڵێن، سەرپێچییەکان پێک دەهاتن لە حەوزی نایاسایی ماسی، جۆگەی كشتوكاڵی بێ مۆڵەت كە لەسەر پڕۆژەكانی ئاودێری دانرابوون.

باس لەوەشکراوە، ئەمە جگە لەوەی حەوت هەزار ٧١٦ شوێنی نایاسای سەر ڕووبارەكان داخراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو ماوەدا زیاتر لە هەشت هەزار بیری نایاسایی پڕ كراوەتەوە و هەزار و ٨١٦ حەوزی ئاوی نایاسای، هەزار و ٤٢٠ ماتۆڕی ئاوی نایاسای لابراون.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئامانج لەم هەڵمەتانە چارەسەركردنی كێشەی كەم ئاوی و دەستەبەركردنی ئاوە بۆ و زەوییە كشتوكاڵییەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.

هـ.ئ

Comments are closed.