دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی شەڕای تۆپباران کرد

ناوەندی هەواڵەکان

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمشەو، گوندی شەوارخای سەر بە شەڕای تۆپباران کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی هاوارنیوز، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەمشەو گوندی شەوارخای سەر بە شارۆچکەی شەڕای کانتۆنی عەفرین و شەهبای تۆپباران کرد.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئێستاشدا تۆپبارانکردنی گوندی شەوارخا بە هاوەن بەردەوامە، بەڵام تائێستا لەبارەی زەرەر و زیانەکانییەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.

ب.گ

Comments are closed.