لە ئەرمەنستان شەهید زیلان یادکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

شەهید زیلان لە ٢٨ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، لە هەرێمی ئەلەگازێی ئەرمەنستان بەشکۆوە یادکرایەوە.

یەکێتی ژنانی ئازادی ئەلەگازێ لە ٢٨ـەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی شەهید زەینەب کناجی ناسراو بە (زیلان) لە ساڵی ١٩٩٦ دژی دەوڵەتی تورک، چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە گۆڕەپانەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهید زیلان هەڵواسرا،  یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.

لە یادەکەدا، لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی ئازادی ناتالیان سابۆیان، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان و باوکی شەهید ڕوکەن میلۆ، قسەیان کرد.

تێیدا تیشکی خستە سەر کەسێتی و چالاکییەکەی زیلان و وتی: “لە کەسێتی شەهید زیلان هەموو شەهیدانی مانگی حوزەیران بیردەهێنینەوە، شەهید زیلان بۆ ئێمە هێڵی ئازادیی ژن و گەلی کوردە”.

هەروەها لە چالاکییەکەدا مناڵێک بە ناوی زیلان هەڵبەستێکی لەسەر شەهید زیلان خوێندەوە، یادەکە بە درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “شەهید نامرن” و “ژن، ژیان، ئازادیی” کۆتایی هات.

ب.گ

Comments are closed.