ژنانی گەرمیان بە چالاکییەک یادی شەهید زیلانیان کردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ژنانی چالاکوانی گەرمیان، شەهید زەینەب کناجی ناسراو بە “زیلان”یان بە مەڕاسیمێکی تایبەت بەبیرهێنایەوە و کۆتا نامەی کە پێش چالاکییە گیانبازییەکەی نووسیبووی بۆ ئامادەبوان خوێنرایەوە.

ئەمشەو، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ژنانی چالاکوانان لە گەرمیان، ٢٨ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب کناجی ناسراو بە “زیلان”ـیان بەرز ڕاگرت.

لە چالاکییەکەدا، لەلایەن شەیما عەدنان، هاوسەرکی ئەنجوومەنی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان کۆتا نامەی شەهید زیلان، کە پێش چالاکییە گیانبازییەکەی نووسیبووی بۆ ڕێبەر ئاپۆ خوێنرایەوە.

لە نامەکەدا هاتووە کە  ئەحمەدی خانی دەڵێت: ئەگەر سەرۆکایەتییەکی ڕاستگۆمان هەبوایە ئەوە نەدەبووینە کۆیلەی عەرەب، تورک و فارس، هەروەها لە دیرۆکی کوردیشدا سەرۆکایەتی فریودەر زۆرن، کە بەرژەوەندی خێڵ و بنەماڵەی خۆیان بە بنەڕەت گرتووە، ئەمەش هۆکاری ئەو ڕاستینە شێوێنراوەیە کە لە کوردستاندا بەردەوامی پیدەدرێت، مێژوو ئەو ڕاسینەی سەلماندووە هیچ بزاوتێکی چینایەتی نەیتوانیوە بێ سەرۆکایەتی سەرکەوتن بەدەست بێنن.

هەروەها لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە، لە قۆناغی شۆڕشدا سەرۆک ژیانی گەل وابەستەی ژیانی خۆی دەکات و چارەنووسی خۆی لە چارەنووسی گەلەکەیدا دەبینێتەوە، لەم ڕووەشەوە ڕاستینەی سەرۆکایەتی پەکەکە پێشکەوتووە و لە خزمەتی مرۆڤایەتییدایە، شێوازی ژیانی سەرۆکایەتیمان لەسەر شێوازی قوڵبوونەوە، جەسارەت، هۆشیاریی و ژیریدا بوو، ئەم تایبەتمەندیانەی سەرۆک لەگەڵ هیچ سەرۆکێکی تر بەراورد ناکرێت.

لە نامەکە ئەوەش هاتووە، سەرۆکایەتیمان توانیوێتی بە باشی شۆڕشی ڕاستی گەلان ببینێت و تایبەمەندییەکانی شۆڕشی کوردستان دیاری بکات، کێشەکانی کوردستانی بە شێوەیەکی دۆگما نەگرتووەتە دەست و بەڵکو بەشێوەیەکی بابەتی و زانستیانە گرتوویەتییە دەست، پەکەکەش گوزارشتە لە ڕاستینەی سەرۆکایەتیییەکەی.

ب.گ

Comments are closed.