ناوەندی هەواڵەکان
میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئارمیتا گەراوەند پاش ٢٨ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی فەجری تاران، کە بەهۆی ئەشکەنجەی پۆلیسی ئەخلاق-ی ئێرانەوە هاوشێوەی ژینا ئەمینی کەوتبووە دۆخی کۆماوە ئەمڕۆ شەهید بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئارمیتا گەراوەند، ئەو کچە نەوجەوانەی بەهۆی توندوتیژیی “پۆلیسی ئەخلاق” ماوەی ٢٨ ڕۆژە لە دۆخی کۆمادایە و لە نەخۆشخانەی فەجر لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە، شەهید بوو.
هاوكات ماڵپهڕی ئیرنا، کە زمانحاڵی ڕژێمە، هەواڵی گیان لەدەستدانی ئارمیتای پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “ئارمیتا گەراوەند كه له كاتی سواربوونی شهمهندهفهر له وێستگهیهكی میترۆ له تاران لهگهڵ هێزه ئهمنییهكان ڕووبهڕووبووهوه، بهیانی ئهمڕۆ گیانی لهدهستدا، هۆکاری بێ هۆشبوونی ئارمیتای گەڕاندووەتەوە بۆ “کوتوپڕ دابەزینی فشاری خوێن”.
ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان بهوهش كردووه، “کاریگەریی ئهو لێدانهی بهر ئامیتا كهوتووە هێندە سەخت بوو بۆ ماوەی چەند خولەکێک دڵی وەستا و دوای هەوڵی ڕزگارکردنی چەند هاوڵاتی و کارمەندی میترۆ و کارمەندانی فریاکەوتن، ڕەوانەی نزیکترین نەخۆشخانەی تایبەتمەند کرا بۆ چارەسەر، بهڵام ئەو زیانانەی بهر مێشکی کەوتووە وایکردووە ماوەیەک لە کۆمادا بمێنێتەوە و بهیانی ئهمڕۆش گیانی لەدەستداوە”.
٢٣ـی ئهم مانگه، بەهمەن گەراوەند، باوکی ئارمیتا ڕایگهیاند بوو، پزیشکەکانی ئارمیتا پێمانیان ڕاگەیاندین، کە مێشکی مردووە و ئێمەش هیچ شتێکمان لە دەست نایەت و هیچ هیوایەک بۆ مانەوەی ئارمیتا لە ژیاندا نییە.
ڕۆژی ١ـی ئەم مانگە، ئارمیتا گەراوەند، کچە کوردی تەمەن ١٦ ساڵان، کە خەڵکی کرماشانە و دانیشتووی تاران بوو، لە کاتی گەرانەوەی لە خوێندنگە لەلایەن “پۆلیسی ئەخلاق” توندوتیژیی بەرامبەر دەکرێت و بەهۆیەوە دەچێتە دۆخی کۆماوە.
ڕووداوەکە کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی لێ کەوتەوە و بە ژینای دووەم ناویان برد، کە چیرۆک و شێوازیی گیان لەدەستدانەکەی دەقاودەق هاوشێوەی ژینا ئەمینییە، ئەو کچە کوردەی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا لە ئەنجامی لێدانی لەلایەن “پۆلیسی ئەخلاق”ەوە چووە دۆخی کۆماوە، پاش مانەوەی بۆ سێ ڕۆژ گیانی لەدەستدا و بووە تروسکەی سەرهەڵدانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی”.
ش. ئـ
Comments are closed.