خۆبەرێوەبەری شنگال هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

دوای هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شنگال، بەڕێوەبەرایەتی خۆبەرێوەبەری شنگال داوای لە هەموو خەڵکی شارەکە کرد، سبەینێ کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لەبەردەم ئەنجوومەنی گەلی خانسۆر کۆببنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، خێوەتی چەند کرێکارێکیان لە شنگال کردە ئامانج کە سەرقاڵی هەڵکردنی بیرێکی ئاو خواردنەوە بوون، لە ئاکامدا پێنج کرێکار گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، بەو هۆیەوە سبەی بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەرێوەبەری شنگالدا هاتووە، ئەو کرێکارانە لە کۆڕا سیمۆقیا چادریان هەڵدابوو بەمەبەستی هەڵکەندنی بیری ئاو لە گوندەکانی دەوروبەری و کاریان دەکرد بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەرێوەبەری شنگال، داوای لە هەموو پێکهاتەکانی شنگال دەکرێت، سبەینێ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لەبەردەم ئەنجوومەنی گەلی خانسۆر کۆببنەوە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژئاوات کوردستان.

ر.س

Comments are closed.