جرێمی کۆربەن: دەبێت هێرشی سەر عەفرین بوەستێندرێت

دووشەممە, 19 فبر 2018 – 10:45 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

جرێمی کۆربەن، ڕێبەری پارتی کرێکارانی بەریتانیا داوای کرد، کە هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین بوەستێندرێت.

ئەمڕۆ جرێمی کۆربەن ڕێبەری پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە بارەی هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین هەڵوێستی خۆی نیشاندا.

کۆربەن وتی: داوا دەکەین حکومەتی تورک بۆردوومانەکانی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بوەستێنێت، هەروەها هێزە دەرەکییەکان دەبێت لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچنە دەرەوە.

کۆربەن ڕاشیگەیاند: ئێمە مافی ئازادیی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕەوا دەزانین و پێمانوایە دەبێت ئەو دەرفەتەیان بدرێتێ کە بە شێوەی ئاشتییانە پێکەوە بژین.

ک.ک

Leave A Reply