پەرلەمانی سویسرا پشتگیریی عەفرین دەکات

چوؤرشەممە, 21 فبر 2018 – 15:08 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

پەرلەمانی لە سویسرا بانگەوازیی حکومەتی تورکی کرد کە هێرش بۆ سەر عەفرین بووەستێنێت و راشیگەیاند: ئێمە پشتگیریی عەفرین دەکەین.

ناڕەزاییە نێودەوڵەتییەکان لە دژی هێڕشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەکات، هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سویسرا هێرشەکە شەرمەزارکرا.

بۆ ئەوەی باسی عەفرین لە پەرلەمانی سویسرا بخرێتە بەر باس، پرسە کە خرایە دەنگدانەوە، لە ١١٣ پەرلەمانتاری ئامادەبوو لە دانیشتنی پەرلەماندا ٩٨ پەرلەمانتار قبوڵیان کرد باسی عەفرین بکرێت.

لە دانیشتنەکەدا پەرلەمانتاری کانتۆنی نیۆکاسێل قسەیکرد و داوای لە حکومەتی تورک کرا کە هێرشەکەی بۆ سەر عەفرین بوەستێنێت.

هەر لەو دانیشتنەدا پشتگیریی بۆ عەفرین نیشاندرا و باس لە هاوڵاتیانی مەدەنی کرا کە دەبنە قوربانی لە ئەنجامی هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکدا.

ش.ف

Leave A Reply