حزبەکەی مێرکل: دەبێت تورکیا لە عەفرین بکشێتەوە

چوؤرشەممە, 21 فبر 2018 – 15:29 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی حزبی کریستیانیانی دیموکرات، کە ئانگێلا مێرکل سەرۆکایەتی دەکات، داوای لە تورکیا کرد کە لە عەفرین بکشێتەوە.

ئەمڕۆ یورگەن هارت، وتەبێژی پارتیی کریستیانیانی دیموکرات بۆ ڕادیۆ دۆیچلەند فونک دوا و باسی هێرش بۆ سەر عەفرینی کرد.

هارت ڕایگەیاند: بە بۆچوونی من تورکیا دەبێت هەر چی خێراتر ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕابگرێت و بگەڕێتەوە سەر سنوورەکانی خۆی.

لە بەردەوامیشد ڕایگەیاند: تورکیا لەگەڵ سوریا شەڕی دەستپێنەکردووە، بەڵام ئەو مەترسییە هەیە کە لەگەڵ سوریاش بکەوێتە شەڕەوە، ئەوەش بۆ تورکیا زۆر مەترسیدارە.

س.ح

Leave A Reply