ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ى پاشنیوەڕۆ لەسەر قەڵاى کەرکوک نمایشى جل و بەرگى نەتەوەکان بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر ١٠ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە گۆڕەپانی بارەگای ئەنجوومەنی باڵا، لە گەرەکی شەکرەکەی شاری سلێمانی مەراسیمێک ساز دەکات بۆ یادی۳۳ ساڵەی ڕاپەرین.

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی هونەری سلێمانی بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە چەندین چالاکی هونەریی و ڕۆشنبیریی ساز دەکات، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی.

کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆ، لە بارەگای یەکێتی ژنان لە کەرکووک، بە بەشداری چەند ڕێکخراوێک ئاهەنگی ٨ـی مارس بەڕێوە دەچێت.

چالاکی و پیرۆزباییەکانی ٨ـی مارس لە تەواوی کوردستان و دەرەوەی وڵات، بەردەوامە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

Comments are closed.