مامۆستایانی ناڕازیی بۆ ڕەتکردنەوەی هەژماری من واژۆیان کۆکردەوە

سلێمانی

مامۆستا و مووچەخۆرانی ناڕازیی لە سلێمانی، لە دژی پڕۆژەی “هەژماری من” کامپەینی کۆکردنەوەی واژۆیان دەستپێکرد و پەیتا پەیتا مووچەخۆران سەردانی کامپەینەکە دەکەن، بڕیاریش وایە واژۆکان ڕادەستی دادگای فیدراڵی بکرێت.

ئەمڕۆ، لە بەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی، مامۆستایان و مووچەخۆرانی ناڕازیی، کامپەینی کۆکردنەوەی واژۆیان لە دژی پڕۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند.

پاش ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ماوەبەسەرچووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەبێت مووچەخۆران لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ـەوە مووچە وەربگرن، مامۆستایان و مووچەخۆرانی ناڕازیی لە سلێمانی لە دژی ئەو بڕیارە کامپەینی کۆکردنەوەی واژۆیان ڕاگەیاند.

مووچەخۆران، پرۆژەکە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن، نامانەوێت لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە مووچە وەربگرین، بۆیە هەموومان بە واژۆ ڕەتی دەکەینەوە.

بڕیار وایە، دوای تەواوبوونی کامپەینەکە، واژۆکان ڕادەستی دادگای فیدراڵی عێراق بکرێت.

ب. جـ

Comments are closed.