لە ستراسبۆرگ داواکرا سی پی تی دەمودەست بچێتە ئیمراڵی و زانیاری ئاشکرا بکات

ناوەندی هەواڵەکان

بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی، کوردان و دۆستەکانیان لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە، داواکرا با سی پی تی دەمودەست بچێتە ئیمراڵی.

گردبوونەوەکە لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، لە چەندین وڵاتی ئەوروپاوە کوردان و دۆستەکانیان بەشداری گردبوونەوەکە بوون، پانکارت و لافیتەکان بە داخوازی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە.

 لەسەر لافیتەکان نووسینی “سی پی تی دەمودەست بچۆ ئیمراڵی” سەرنجی ڕاکێشا، پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتارانی فەرەنسی و ئیرلەندی و پارێزەری دامەزرێنەری ویکلیکس جولیان ئاسانژ بەشداری گردبوونەوەکە بوون

سەرەتا لەسەر ناوی ڕێکخەران ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، بیرخرایەوە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە، وەک ڕێکخراوە کوردییەکان بانگەواز دەکەین بۆ دەمودەست وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ.

لە گردبوونەوەکەدا بەردەوام درووشمی “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و “بژی سەرۆک ئاپۆ” بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی ستراسبۆرگ فیکرەت چەلیک ڕایگەیاند: کاتێک باس دێتەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کورد دەرگای یاسا دادەخرێت، ئیتر کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت وتی: هەتا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین تێدەکۆشین، هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ،  کە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کرد، گەیشتۆتە قۆناغێکی گرنگ، پێویستە ئەم تێکۆشانە دیواری ئیمراڵی بشکێنێت، گەلی کورد گۆشەگیری قبووڵ ناکات.

لە هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە ئەنفین سەڤەر هاوکاری سی پی تی و دامەزراوەکانی ئەوروپای شەرمەزار کرد و وتی: کەس ناتوانێت لەسەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ حیساباتی قێزەون بکات ئەم گەلە وەڵامی توند دەداتەوە.

لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) کەزبان دۆغان تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: ڕێبەر ئاپۆ تەنها کەسێک نییە، شێخ سەعید و سەید ڕەزایە تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلانە هاوڕێی ژنانە.

پاشان داوای لە کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی کرد ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) زەینەب موراد ڕایگەیاند تا شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.

ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی ئیرلەندا، تۆماس پرینگل ڕایگەیاند سەربەرزە کە لەناو گەلی کورددایە و ئەوان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن، وتی: نزیکایەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر زیندانیانی سیاسی و عەبدوڵا ئۆجالان، ترسی دەوڵەتی تورک نیشان دەدات”، پرینگل وتەکانی بە درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” کۆتایی پێ هێنا.

پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان وتی: پێویستە خاوەندارێتی بەهێزتر بێت، تا بەدەستهاتنی ئەنجامێک خەبات دەکەین.

عومەر ئۆجالان بێدەنگی کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی بەرامبەر گۆشەگیری شەرمەزار کرد، ئاماژەى بەوەشکرد، پێویستە هەمووان بۆ شکاندنی گۆشەگیری خەبات بکەن.

پارێزەری دامەزرێنەری ویکلیکس جولیان ئاسانژ خۆشحاڵی دەربڕی بە بەشداربوون و ئاماژەی بەوە کرد، بوێریتان، بوێری دەبەخشێتە مرۆڤانی تریش. جۆش و خرۆشێکی مەزن دەبەخشێت.

پارێزەرەکە وتی: ڕەوشی تورکیا کارەساتبارە، دەبێتە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت، هەروەها بێدەنگی کۆنسەی ئەوروپای شەرمەزار کرد.

هاوکات ئیمانوێل فێرناندێز پەرلەمانتاری پارتی چەپی فەرەنسی و ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، ڕایگەیاند لە کۆنسەی ئەوروپا ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکاتە ڕۆژەڤ، هەروەها ڕەخنەی لە حکومەتی فەرەنسا گرت سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی کۆچبەرانی کورد بە دەوڵەتی تورک و ڕایگەیاند ئەمە مایەی شەرمەزارییە.

 وتیشی: ئێمە ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی دەخوازین.

پاشان گردبوونەوەکە بە گۆرانیەکانی هونەرمەند کاوە ئورمیە کۆتایی هات.

هـ.ح

Comments are closed.