عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ وڵاتێکى عەرەبى ڕاگرت

ناوەندى هەواڵەکان

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاوى کردەوە، وڵاتەکەمان گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگرت، دەشڵێن، هۆکارى ئەو کارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ڕێژەیەکى زۆر باران لە دوبەى باریوە و بەهۆیەوە فڕۆکەخانەى ئەو شارە ژێر ئاو کەوتووە.

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق لەبارەى ڕاگرتنى سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ دوبەى پایتەختى ئیمارات ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ وڵاتەکەمان بڕیاریدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆکارى ئەو کارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ڕێژەیەکى زۆر باران لە دوبەى باریوە و بەهۆیەوە فڕۆکەخانەى ئەو شارە ژێر ئاو کەوتووە.

فڕۆکەخانەی دوبەی بە یەکێک لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکان دادەنرێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ژێر ئاو کەوت.

ئ.م

Comments are closed.