ئێشکگری دادپەروەریی شەنیاشار ٨٠ ڕۆژە بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان

ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەریی، ٨٠ ڕۆژە لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا بەردەوامن لە ئێشکگری دادپەروەریی، هاوکات سەڤینچ چاکیر کە هەشت ساڵە دەوڵەت کوڕەکەی زیندانیی کردووە، ئەویش شەش ڕۆژە دەستی بە چالاکی کردووە.

ڕۆژی ١٤ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار، لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران.

 ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار، کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەرییان دەستپێکرد لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا لە ئەنقەرە و ئەمڕۆ ٨٠ ڕۆژە بەردەوامن.

هەروەها سەڤینچ چاکیر، کە کوڕەکەی لە هەوڵی کودەتای ١٥ـی تەمووزی ٢٠١٦ دەستگیرکرا، لەژێر کاریگەریی ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد دەستی بە چالاکی کردبوو، ئەمڕۆ لە ڕۆژی شەشەمدا درێژەی بە چالاکییەکەیدا.

ب.گ

Comments are closed.