ڕۆژەڤ

لە شەوى ڕابردووە سوپاى تورک هێرشێکى نوێى بۆسەر چیاى مەتینا دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە سلێمانى بە بەشداری ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی گەشتوگوزار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و دوکان پانێلێک لە پەیمانگای بڕایت بەڕێوەدەچێت، بە ناونیشانی “کەرتی گەشتوگوزاری هەرێم، لەنێوان دەرفەت و ئاستەنگییەکاندا.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ، سەندیکایی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و سەنتەری میترۆ، یادی ١٢٦ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەنەوە، لە یاریگای کەمال سەلیم.

سەردانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ئەمریکا و ئامانج و تەوەرەکانى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە.

ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە .

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان و دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەردەوامە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە.

بەرخۆدان و چالاکییەکانى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

ماوەى ١٨٠ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە.

ڕۆژى ٢٢ى ئەم مانگە ئەردۆغان سەردانى عێراق دەکات

Comments are closed.