بۆچی گرنگە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت؟

بڵێسە جەبار فەرمان

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڕوای تەواوی بە دیموکراسیەت و دەستاودەست کردنی دەسەڵات هەیە لە رێگای خەباتی پەرلەمانەوە و هەڵبژاردنیش بە وێستگەی سەرەکی گۆڕانکاری دەزانێت.

یەکێتی لە سەردەمی پارتیزانیدا لە ناوچە رزگاربووەکانی ژێر دەسەڵاتیدا هەڵبژاردنی بۆ ئەنجوومەنی لادێکان ئەنجام داوە و هەوڵی چەسپاندنی دیموکراسیەت و گەیاندنی بیروبۆچوونی خۆبەرێوەبردنی داوە.

دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستی بە پەرلەمانێکی کارا و بەهێز و هاوسەنگ هەیە، پەرلەمانێک، کە توانای چاودێری و لێپێچینەوەی هەبێت.

پەرلەمانێک لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتی و ئەرکە مەزنە دا بێت، کە پێی دەسپێردرێت.

قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ژێرمەترسی دایە. فشارە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی سەر هەرێم لەزیاد بووندایە.

رووبەرووبوونەوەی ئەو تەنگژیانە بە حکومەتێکی کاربەرێکەر ئەنجام نادرێت.

کۆمسیۆنی عێراق وادەی هەڵبژاردنی دیاریکردووە و هیچ هۆکارێک بۆ دواخستنی بەدی ناکرێت.

ئەو هۆکارانەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ناو دەهێنرێن، تەنها بیانو هێنانەوەن بۆ بەردەوامی دان بەو دۆخە ناهەموارەی هاوڵاتییان و ترس لە رۆڵی چاودێری پەرلەمان.

یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە کاتی دیاریکراوی خۆی و هیچ بیانو و پاساوێک بۆ دواخستنی قبوڵ ناکات.

یەکێتی پابەندە بە بڕیارەکانی کۆمسیونی باڵای هەڵبژاردنەکان.

باشترین کات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەو وادەیەیە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە و ئەرکی یاسایی هەموو لایەنێکە پێوەی پابەند بێت.

ئ.م

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونى تایبەتى نووسەر خۆیەتى.

Comments are closed.