دۆخى کەش و هەواى ٢٤ کاتژمێرى داهاتووى ناوچەکانى هەرێم چۆن دەبێت؟

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە سنوورى سلێمانی و راپەرین لە پاشنیوەڕۆوە کەمێک باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە سنوورى سلێمانی و راپەرین لە پاشنیوەڕۆوە کەمێک باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ دە کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٢ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٨ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.