دوو چەتەی داعش لە بەغدا دەستگیركران

ناوەندی هەواڵەكان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانیمان دوو چەتەی داعش لە سنووری بەغدای پایتەخت دەستگیر بكەین، دەشڵێن، ئەو دوو چەتەیە بەپێی ماددەی ٤ـی تیرۆر داواكراو بوون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە بارەی دەستگیركردنی دوو چەتەی داعش لە سنووری بەغدای پایتەختى عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنى هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە هاوكاریی هێزێكی فیرقەی ١٧ـی پیادە لە ناوچەی لەتیفییەی باشووری بەغدای پایتەخت ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیمان ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزە ئەمنییەكان توانیان دوو چەتەی داعش دەستگیر بكەن، كە بەپێی بڕگەكانی ماددەی ٤ی تیرۆر داواكراو بوون.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەكانمان بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی چەتەكانی داعش لە هەر شوێنێك بن.

هـ.ئ

Comments are closed.