بە مەڕاسیمێکی شکۆدار یادی شەهیدانی قەرەچووخ کرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

پێکهاتەکانی کانتۆنی جزیرە شەهیدانی قەرەچووخیان بە مەڕاسیمێکی شکۆدار بە بیرهێنایەوە و ڕایانگەیاند، بە بەرخۆدانی شەهیدان و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان ڕووبەڕووی پیلانەکانی دوژمن دەبینەوە.

بۆ یادهێنانەوەی ٢٠ شەهیدی چیای قەرەچووخ، کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون، مەڕاسیمێکی شکۆداریان ئەنجام دا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ٢٥ـی نیسانی ٢٠١٧ هێرشی کردە سەر ناوەندێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ئەنجامدا ٢٠ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە شەهید بوون.

لە مەڕاسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی خانەوادەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەوهەر عوسمان قسەی کرد و وتی: دوژمنان پیلانی داگیرکاریی لە دژی گەلەکەمان درێژە پێدەدەن، هەوڵدەدات ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت و دەستکەوتەکانمان کە بە خوێنی شەهیدان و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بەدەستهاتوون، لە ناوی ببات.

هەروەها وتەبێژی یەپەژە ڕۆکسان محەمەد، قسەی کرد و وتی: ئەمڕۆ حەوتەمین ساڵیادی شەهیدانی قەرەچووخە، هەر شەهیدێک مێژووی تێکۆشان دەنووسێتەوە، شەهیدان فەلسەفەی ڕۆشنگەریی و بەرخۆدانیان بۆ گەلان بنیاتنا، لە پێناو دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتیک، لە پێناو یەکسانیی و پێکەوەژیان تێکۆشان تا گیانی خۆیان فیدا کرد.

ب.گ

Comments are closed.