پاش دوو ڕۆژ لە ونبوونی تەرمی هاوڵاتییەک لە باڵەکایەتی دۆزرایەوە

باڵەکایەتی

حسێن عەلی هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ، ماوەی دوو ڕۆژ لە کوێستانەکانی باڵەکایەتی ونبوو بوو، پاش دوو ڕۆژ لە گەڕانی ورد ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ماوەی دوو ڕۆژ بوو، هاووڵاتییەكی دانیشتووی شارۆچکەی سۆران، کە تەمەنی ٦۰ ساڵە لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران بێسەروشوێن ببوو، دوای هەوڵ و گەڕانێکی زۆر لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە و کەسوکاری ونبووەکە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ڕەوەند مەغدید وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران لەمبارەیەوە بە ڕۆژنیوزی ڕايگەیاند: دوای گەڕانێکی زۆر تەرمی حسێن عەلی تەمەن ٦٠ ساڵ، لە کوێستانی مێرگەدرێژانی گوندی زینوێی حاجی ئۆمەران دۆزرایەوە.

جێگەی ئاماژەیە حسێن عەلی، لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە، بە مەبەستی گەشتی شاخ و هێنانی گژوگیای بەهاریی ڕوویان كردبووە کوێستانی مێرگەدرێژانی باڵەکایەتی و لە کاتی گەڕاندا ئەو دابڕابوو لە هاوڕێکانی و ونببوو.

ب.گ

Comments are closed.