ناوەندی هەواڵەکان
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە و ئەمڕۆش هێرشێکی لەشکرکێشی بۆ سەر بناری گوندی تلۆران لە گەڤەری باکووری کوردستان دەست پێکرد و ڕێگای چەندین ناوچەی داخست.
ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری گەڤەر لە جولەمێرگی باکووری کوردستان هێرشێکی داگیرکاریی نوێی دەست پێکرد.
بەپیی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە دەشتاییەکانی تلۆران سەروو و تلۆرانی خواروو لە ناوچەی گەڤەر لە جولەمێرگ دەستیپێکردووە، سەربازانی دەوڵەتی تورک ڕێگاکانی بەرەو گوندەکانی هۆرێ و بەرێ سۆر و وارێ جونییان داخستوە و گوندەکانیان گەمارۆدا.
هەروەها، بە سەدان سەرباز و جەردەوان لە ناوچەکە جێگیر کراون و جموجۆڵی هێلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، هەروەها لە ناوچەکانی سپێرێز و ئۆمەریش جوڵەی فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەیە.
ئەوەش زانراوە، ئاژەڵی گوندنشینان لە زۆزانەکان دەرهێنران و ڕێگانەدراوە بە شوانەکان بچنەوە لای ئاژەڵەکانیان، هەروەها سەربازەکان ئەو هاوڵاتیی و شوانانەیان پشکنیوە کە چوونەتە ڕەشماڵەکانی ناوچە کوێستانەکان، هاوکات لە گوندەکانیشدا ناسنامە لە گوندنشینان وەرگیراوە.
ب. ق
Comments are closed.