خاوه‌نی چه‌ند كۆمپانییایه‌كی حه‌ج و عه‌مره‌ له‌ عێراق ده‌ستگیركران

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق ڕایگەیاند، كۆمەڵێك كۆمپانیا لەژێر ناوی دابینكردنی ڤیزای حەج و عەمرە هەستاون بە فریودانی هاوڵاتییان كە هیچ مۆڵەتێكیان نەبووە، بۆیە لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانەوە ده‌ستگیرکراون.

حەسەن فەھد كەنانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق بۆ میدیا عێراقییەکان لەبارەى کۆمپانیاکانى حەج و عەمرەوە قسەى کردوە.

حەسەن فەھد كەنانی ڕایگەیاند: چەند كۆمپانیایەكی حەج و عەمرە ھاوڵاتییانیان فریوداوە و بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە ڤیزا دابیندەكەن بۆ سعودیە و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن لە ژێر ناوی حەجی بازرگانیدا.

 وتیشی: ئەو كۆمپانیایانە بەهیچ شێوەیەك مۆڵەتی كاركردنیان نییە و ڕێكاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و خاوەنەكانیان دەستگیركراون.

وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، ڤیزای حەج بۆ ھاوڵاتییان لەلایەن دەستەكەوە دەدرێت و ھیچ كۆمپانیایەك و نوسینگەیەك ڤیزا دابین ناكات.

هـ.ح

Comments are closed.