ئاگادارییەک لە هاتوچۆوە؛ هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لەبارەی قەدەغەکردنی هاتوچۆی بارهەڵگرەکانەوە لە ڕۆژانەی هەینی، لە چەند ڕێگایەکی سەرەکی ناوەند و دەرەوەی شار، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، هەر شۆفێرێکیش پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانی:

‎لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا، لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر ۷ـی بەیانی بۆ ۷ـی ئێوارە قەدەغە بکات لەم شوێنانەی خوارەوە:

‎ڕێگای دوکان ـ سلێمانی و بە پێچەوانەوە

‎ڕێگای قەرەداغ

‎شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو

‎ڕێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان

‎سەرجەم مەفرەزەکان و بازگەکان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەکاری چاودێریی و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن،

‎داوا لەشۆفێرانی بارهەڵگر دەکەین پابەندبن، تا بە دووربن لە کارەساتەکانی هاتووچۆ و هەم لە لێپرسینەوەی یاسایی.

ب.گ

Comments are closed.