مامۆستایەکى زانکۆ: داواکەى مەسرور بارزانى لەسەر دادگاى فیدڕاڵى ڕەت دەکرێتەوە

ناوەندى هەواڵەکان

ئیسماعیل نامیق ڕایگەیاند، داواکەى مەسرور بارزانى لەسەر دادگاى فیدڕاڵى ڕەت دەکرێتەوە لەبەر دوو هۆکار، چونکە تانەدان لە بڕیار و رێکارەکانی کۆمسیۆن لەبەردەم ئەو دەستە دادوەرییەدا دەبێت، کە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ئەم مەبەستە درووستکراوە، نەک لە دادگای باڵای فیدراڵى و دەبێت تانەکە لە ماوەی سێ رۆژدا دوای بڵاوکردنەوەی بڕیارەکە پێشکەش بکرێت.

ئیسماعیل نامیق
ئیسماعیل نامیق

ئیسماعیل نامیق، مامۆستاى زانکۆ لە نووسراوێکدا، کە لە فەیسبوکى خۆى بڵاوى کردووەتەوە، سەبارەت بە تۆمارکردنى داواکەى مەسرور بارزانى لەسەر دادگاى فیدڕاڵى عێراق لەبارەى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.

ئیسماعیل نامیق ڕایگەیاندووە، من ناوەڕۆکی داواکەی سەرۆکی حکومەتم نەبینیووە، کە لە دادگای باڵای فیدراڵی ( دادگای شۆڕش بە وەسفی پێشووی خۆیان) تۆماری کردووە، بەڵام ئەگەر لەسەر بڕیار و رێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان تۆماری کردبێت، داواکەی بە ھەڵە تۆمارکردووە و رەت دەکرێتەوە.

دەشڵێت، داواکەى مەسرور بارزانى لەبەر ئەم دوو هۆکارە ڕەت دەکرێتەوە.

یەکەم– تانەدان لە بڕیار و رێکارەکانی کۆمسیۆن لەبەردەم ئەو دەستە دادوەرییەدا دەبێت، کە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ئەم مەبەستە درووستکراوە، نەک لە دادگای باڵای فیدراڵی.

دووەم– دەبێت تانەکە لە ماوەی سێ رۆژدا دوای بڵاوکردنەوەی بڕیارەکە یان رێکارەکە پێشکەش بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی ماوە بە سەرچووی هەرێم سکاڵایەکی لە دادگای فیدراڵیی عێراق تۆمار کرد و تیایدا داوای ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ئەنجامدانى خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئ.م

Comments are closed.