شاندێکی حکومەتی عێراق و ھەرێم گەیشتنە کێڵگەی کۆرمۆر

ناوەندی هەواڵەکان

دوای هێرشەکەی شەوی ڕابردوو شاندێکی حکومەتی عێراق و هەرێم گەیشتنە کێڵگەی کۆرمۆر بڕیارە لە نزیکەوە لە هێرشەکان بکۆڵنەوە، وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەڵێت: چاوپۆشی لە هیچ گرووپ و لایەنێک ناکەین، کە ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەمان بکاتە ئامانج.

ئێوارەی دوێنێ جارێکی دیکە ھێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە شارەدێی قادر کەرەمی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەھۆیەوە چوار کارمەند کوژران، کە خەڵکی یەمەنن و تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندوە.

بەپێی زانیارییەکانی کەمێک پێش ئێستا بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، شاندێکی ھەرێمی کوردستان گەیشتنە کێڵگەی کۆرمۆر .

لەلایەکی دیکەوە میدیای فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، بۆ لێکۆڵینەوە و ئاگادار بوون لە و هێرشانەی دەکرێنە سەر ئەو کێڵگەیە شاندێکی وەزارەتی نەوت گەیشتنە کێڵگەی کۆرمۆر.

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی عێراق چاوپۆشی لە هیچ گرووپ و لایەنێک ناکات کە ئەو جۆرە هێرشانە دەکەنە سەر ژێرخانی ئابووری وڵات و لەناویاندا کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

هـ.ح

Comments are closed.