ناوەندی هەواڵەکان
بەیانی ئەمڕۆ ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان کرد، جەختیش دەکەنەوە بە مەرجی ئازادکردنى بەڕێوەبەرەکەیان بایکۆتی دەوام دەشکێنن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دادگای هێزەکانى ئاسایش و ناوخۆ سزای مانگێک زیندانى بەسەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانیدا سەپاند بە هۆکاری ئەوەى خوێندنى ماستەری تەواو کردووە و مۆڵەتى وەرنەگرتووە.
بەیانی ئەمڕۆ ئەفسەر و کارمەندانى هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتى دەوامیان کرد و دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەڕووی هاوڵاتییاندا داخست.
ڕۆژنیوز پەیوەندی کرد بە ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەوان ئاماژەیان بەوە کرد، بەهۆی ئەو سزایەى بەسەر عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتۆی سلێمانیدا سەپێندراوە بایکۆتیان کردووە.
وتیشیان: بەیانی ئەمڕۆ کاک ئاسۆ پەیوەندی پێوە کردووین و کە ئازاد دەکرێت، بۆیە لە ئێستادا ئێمەش بایکۆتمان شکاند، بەڵام ئەگەر ئازاد نەکرێت دووبارە بایکۆتى دەوام دەکەینەوە.
ڕۆژی سێشەممە دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه به‌بێ ئاماژه‌كردن به‌هۆكاره‌كه‌ى، عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى په‌یامێكى ده‌نگى بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ده‌ڵێت:هه‌واڵه‌كه ڕاسته و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ته‌واوكردنى ماسته‌ره‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌مید ئاسۆ باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و له‌ساڵى ٢٠٢٠ بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به‌ده‌ستهێناوه و خوێندویه‌تى، به‌ڵام مۆڵه‌تى نه‌كردووه، به‌و هۆیه‌وه دادگا بڕیاریداوه به به‌ندكردنى بۆ ماوه‌ى مانگێك.
هـ.ح
Comments are closed.