ناوەندی هەواڵەکان
جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ٢٤ـی نیسان لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ پاسەوانێکی ئاکەپە و مەهەپەیان بە سزا گەیاندووە، هەروەها هۆشداریی دەدەن کە سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستبەجێ مەتینا بەجێ بهێڵن.
جەنگاوەرانی ئۆرهان یەڵمازکایای بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، لە بارەی بە سزاگەیاندنی پاسەوانێکی فاشیستانی ئاکەپە و مەهەپە لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی بزووتنەوەکەدا هاتووە، لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ شەوی ٢٤ـی نیسان، لە گەڕەکی عوسمان غازی لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ، پاسەوانێکی ئەشکەنجەکاری فاشیستانی ئاکەپە و مەهەپە، کاتێک دەیویست ئۆتۆمبێلەکەی ڕابگرێت و دەست بە کار بکات، کرایە ئامانجی گولـلەکانمان.
هەروەها هۆشدارییشیان داوە، دەستبەجێ مەتینا و ئەو شوێنانە جێبهێڵن کە دەتانەوێت داگیریان بکەن! یان ئەوەتا بەردەوام دەکرێنە ئامانج لەلایەن ئێمەوە! داوا لە هەموو گەنجان دەکەین کە بەشداری لە ڕیزەکانی هەبەدەهەدا بکەن و لێپێچینەوە لە فاشیزم و هاوکارەکانی بکەن.
ب. جـ
Comments are closed.