جەنگاوەرانی ماک لە ئێلح فرۆشیارێکی ماددەی هۆشبەرییان سزادا

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی ماک ڕایانگەیاند، فرۆشیارێکی ماددەی هۆشبەرییان لە ئێلحی باکووری کوردستان بە ناوی “یوسف ئا” دەستگیرکردووە و سزایان داوە، هەروەها بە پێویستی دەزانن گەنجان ڕوو لە تەڤگەری ئازادیی بکەن نەک بکەونە داوی ماددەی هۆشبەرەوە.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان-ماک، لە بارەی بە سزاگەیاندنی فڕۆشیارێکی ماددەی هۆشبەر لە ئێلحی باکووری کوردستان، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ماکدا هاتووە، لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ شەوی ٢٥ـی نیسان، لە پارکی محەمەد سینجان لە گەڕەکی پیترۆل کەنتی ئێلح، فرۆشیارێكی ماددەی هۆشبەرییان بە ناوی “یوسف ئا” سزاداوە و ماوەی هۆشبەرەکەیان لەناوبردووە.

هەروەها باسیان لەوەشکردووە، ئەم کەسە هاوکاری سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەری کردووە دژی گەنجانی وڵاتپارێز و ڕای گشتی، ڕۆڵی هەبووە لە دوورخستنەوەی گەنجانی کورد لە تێکۆشان.

دەشڵێن: نابێت گەنجانی کورد بکەونە ناو داوی ماددەی هۆشبەر، دژی دوژمنی دڕندە و داگیرکەر و دەبێت خۆیان ڕێکخستن بکەن، پێویستە گەلەکەمان ڕۆڵەکانیان لەم کەسانە بپارێزن، بیاننێرن بۆ ناو تەڤگەری ئازادیی و شایەنی ڕەنجی شەهیدان بن.

ب. جـ

Comments are closed.