پزیشکێک لەبارەى گیرانی بۆری فرمێسـک زانیارى دەخاتەڕوو

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر موئەیەد ئیسماعیل دەڵێت، گیرانی بۆری فرمێسـک لە هەموو تەمەنەکاندا ڕوو دەدات، ئەوەی، کە ئێمە دەیبینین زیاتر لە ئافرەتاندا ڕوو دەدات بەتایبەت ئەوانەی، کە تەمەنیان زۆرە، دەشڵێت، زۆربەی کات پزیشکی چاو چارەسەری سەرەتایان بۆ دەکات و گیرانەکەیان بۆ دەکاتەوە، هەندێک جاریش گیرانەکە ناکرێتەوە و پێویستی بە پشکنینی زیاترە.

دکتۆر موئەیەد ئیسماعیل، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى قوڕگ و گوێ و لوت لە نووسینێکدا ئاماژە بە گیرانی بۆری فرمێسـک و چۆنیەتى چارەسەرکردنى دەکات و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

گیرانی بۆری فرمێسـک چییە؟

ئەم نەخۆشییە لە هەموو تەمەنەکاندا ڕوو دەدات، ئەوەی، کە ئێمە دەیبینین زیاتر لە ئافرەتاندا ڕوو دەدات بەتایبەت ئەوانەی، کە تەمەنیان زۆرە.

ڕێگاکانى چارەسەرکردنی گیرانی بۆری فرمێسک کامانەن؟

یەکەم- زۆربەی کات پزیشکی چاو چارەسەری سەرەتایان بۆ دەکات و گیرانەکەیان بۆ دەکاتەوە، هەندێک جاریش گیرانەکە ناکرێتەوە و پێویستی بە پشکنینی زیاترە”

دووەم- دوو لەسەر سێی بۆری فرمێسک مەوداکەی دەکەوێتە ناو لووتەوە.

ڕێگاکانى نەشتەرگەری گیرانی بۆری فرمێسک دوو جۆەرە، کە ئەمانەن:-

یەکەم- ڕاستەوخۆ لەژێر چاوەوە، کە ئەمە زیاتر ڕێگا کۆنەکەیە و ڕێژەی سەرکەوتنیشی دەگاتە ٩٥٪. پزیشکی چاو ئەنجامی دەدات.

دووەم- لەڕێگای لوتەوە بە نازوور دەکرێت، کە ئەمەیان پزیشکی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجامی دەدات و بەهەمان شێواز ڕێژەی سەرکەوتنی ٩٥٪ ە و بەگشتی نەشتەرگەرییەکە زۆر قورس نییە.

ئ.م

Comments are closed.