ناوەندی هەواڵەکان
سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزەکانمان لە ناوچەکانی یارین و تەیر حەرفای باشووری لوبنان چەند کۆگایەکی سەربازی چەکدارانی حزبوڵای لوبنانیان کردووەتە ئامانج، دەشڵێن، تا ئێستا لەبارەى زیانە گیانى و مادییەکانى هێرشەکانمان بۆسەر حزبوڵا زانیارى بەردەست نییە.
سوپای ئیسرائیل لە بارەی بۆردوومانکردنی چەند بنکەیەکى حزبوڵاى لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزەکانمان لە ناوچەکانی یارین و تەیر حەرفای باشووری لوبنان چەند کۆگایەکی سەربازی چەکدارانی حزبوڵای لوبنانیان کردووەتە ئامانج.
ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستا لەبارەى زیانە گیانى و مادییەکانى هێرشەکانمان بۆسەر حزبوڵا زانیارى بەردەست نییە.
جێگای ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، کە ٢٦ مووشەکی کاتیۆشایان تێکشکاندووە، کە لە لوبنانەوە ئاڕاستەی باکووری ئیسرائیل کرابوو.
ڕ.ش
Comments are closed.