ئامەد سپۆر بوو بە پاڵەوانی خولی پلە دووی تورکیا

ناوەندی هەواڵەکان

ئامەد سپۆر لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا بەسەر سۆما سپۆردا سەرکەوت و بوو بە پاڵەوانی خولی پلە دووی تورکیا.

لە کۆمەڵەی سووری خولی پلە دووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیادا، ئامەد سپۆر لە یاریگای سۆما سپۆر یاری پاڵەوانێتییەکەی ئەنجامدا، یارییەکە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دەستی پێ کرد و لەم یارییە یەکلاکەرەوەیەدا، گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ بۆ هەردوو تیمەکە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا ئامەد سپۆر لە خولەکی ٤٩ بە گۆڵێکی ئۆکتای ئایدن ١-٠ پێشکەوت، یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات و ئامەد سپۆر سەرکەوت.

ئامەد سپۆر بەم سەرکەوتنە خاڵەکانی گەیاندە ٨٠ خاڵ و پاڵەوانێتییەکەی مسۆگەر کرد، هەفتەی ئایندە ئامەد سپۆر لە یاریگای خۆی بەرامبەر مەنەمەن سپۆر یاری دەکات.

ب.گ

Comments are closed.