فتقی بن ڕان چییە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر باوان محەمەد دەڵێت، فتقی بن ڕان بریتییە لە دەرپەڕین و هاتنەدەرەوەی شانەی چەوری یاخود بەشێک لە ڕیخۆڵە بۆ جۆگەی بن ڕان لە ڕێی خاڵێکی لاوازی دیواری سکەوە، دەشڵێت، لەكاتی درووستبوونی ئەو جۆرە فتقانە باشتر وایە نەشتەرگەری بۆ چارەخواز ئەنجام بدرێت.

دکتۆر باوان محەمەد، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتى لە نووسینێکدا ئاماژە بە فتقی بن ڕان و چۆنیەتى چارەسەرکردنى دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە.

فتقی بن ڕان چییە؟

فتقی بن ڕان بریتییە لە دەرپەڕین و هاتنەدەرەوەی شانەی چەوری یاخود بەشێک لە ڕیخۆڵە بۆ جۆگەی بن ڕان لە ڕێی خاڵێکی لاوازی دیواری سکەوە و هەندێ جار نەخۆش بە ئازاری زۆر و حاڵەتی ڕیخۆڵە گیرانەوە سەردانی نەخۆشخانە دەكات.

فتقی بن ڕان چۆن چارەسەر دەکرێت؟

لەكاتی درووستبوونی ئەو جۆرە فتقانە باشتر وایە نەشتەرگەری بۆ چارەخواز ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی نەگاتە حاڵەتی ریخۆڵە گیران، چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی ڕەشبوونەوەی ڕیخۆڵە و دواجار لێكردنەوەی ئەو بەشە.

ئ.م

Comments are closed.