لە پێکدادانێکى چەکداریدا لە ئەمریکا ١١ پۆلیس کوژران و برینداربوون

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری چارلۆت لە باکوورى کارۆلیناى باکوورى ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە دەوروبەری ماڵێکى باکووری ویلایەتەکەمان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ڕووبەڕووی گرووپێکی چەکداری بوونەتەو، دەشڵێت، بەهۆی پێکدادنەکەوە سێ پۆلیس و تاوانبارێک کوژران و هەشت پۆلیسی دیکەش بریندارن.

جۆنی جێنگیز بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری چارلۆتی سەر بە ویلایەتی کارۆلینای باکورى ئەمریکا دەربارەی کوژران و برینداربوونی ١١ پۆلیسی شارەکەیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

جۆنی جێنگیز ڕایگەیاندووە، هێزەکانمان لە دەوروبەری ماڵێکى باکووری ویلایەتەکەمان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ڕووبەڕووی گروپێکی چەکداری بوونەتەو.

باسى لەوەشکردووە، بەهۆی پێکدادنەکەوە سێ پۆلیس و تاوانبارێک کوژران و هەشت پۆلیسی دیکەش بریندارن.

جێگای ئاماژەیە، بە وتەى ئەو بەرپرسەى پۆلیسى ئەمریکا جگە لە کوژرانی تاوانبارێک لە ڕووداوەکەدا دوو تاوانبارى دیکەش دەستگیرکراوە، کە یەکێک لەوانە تەمەنى ١٧ ساڵە.

ڕ.ش

Comments are closed.