ڕووسیا: لە ئاسمانی کریمیا چوار مووشەکی ئۆکراینمان تێكشکاند

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو بەرپەرچی هێرشێکی ئۆکراینمان لە ئاسمانی نیمچە دورگەی کریمیا دایەوە، دەشڵێن، لە میانی پوچەڵکردنەوەی ئەو هێرشەدا چوار مووشەکی جۆرى “ATACMS”ی ئۆکراینمان تێکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە نوێترین پێشهاتی جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکراین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە، شەوی ڕابردوو بەرپەرچی هێرشێکی ئۆکراینمان لە ئاسمانی نیمچە دورگەی کریمیا دایەوە.

ئەوەش هاتووە تیایدا، لە میانی پوچەڵکردنەوەی ئەو هێرشەدا چوار مووشەکی جۆرى “ATACMS”ی ئۆکراینمان تێکشکاندووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.