یەکێک لە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە خرایە زیندانەوە

ناوەندی هەواڵەکان

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی مانیاس کەرەم تایلان بەهۆی لێدوانێکییەوە بە پاساوی “پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستن” تۆمەتبارکراو خرایە زیندانەوە.

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ـی مانیاس کەرەم تایلان لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری مانیاس دوێنێ لە شاری کۆپی موش دەسبەسەر کرا، لەو ئیفادەیەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لێی وەرگیرا، دەربارەی کارەکانی لە کاتی هەڵبژاردن لێپرسینەوەی لێ کراوە.

بەهۆی ئەو قسانەی لە کاتی هەڵبژاردن کردبووی، تایلان بە پاساوی “پروپاگەندە بۆ ڕێکخستن” تۆمەتبار کرا و ڕەوانەی دادگای موش کرا، تایلان لە ڕێگەی سیستەمی دەنگ و دیمەنەوە ئیفادەی لێ وەرگیرا و ڕەوانەی دادگا کرا، دادگای مانیاس بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.

لە ئێستادا تایلان ڕەوانەی زیندانی جۆری L ـی پانۆسی ئاگری کراوە.

ب.گ

Comments are closed.