“پەرتووکەکانی ڕێبەر ئۆجالان بوونەتە چارەسەریی هەموو کێشەکان”

ناوەندی هەواڵەکان

ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە شەهبا، خولی خوێندنەوەی پەرتووکەکانی ڕێبەر ئۆجالانی کردەوە و لەو چوارچێوەیەدا خوێنەران ئاماژەیان بەوەدا، پارێزنامەی سۆسیۆلۆجیای ئازادیی بووەتە ناسینی ڕاستیی و چارەسەری تەواوی کێشەکان.

بەشداربووانی خولی خوێندنەوەی پەرتووکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە خولەکە لەلایەن ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێبەر ئۆجالان لە شەهبا بەڕێوەدەچێت، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

فەرید شیتکا، یەکێک لە بەشداربووانی خولەکە وتی: من پارێزنامەی سۆسیۆلۆجیای ئازادیی دەخوێنمەوە، پێویستە ئەو کێشانە بناسین کە لە ناو کۆمەڵگەدایە، لە پارێزنامەکانیشدا هەموو کێشەکانی کۆمەڵگە و بە تایبەت گەلی کورد خراوەتەڕوو و ڕێگا چارەسەرییەکانی دەستنیشانکراوە، بۆ ئەوەی گەل لە بەرامبەر نەتەوە-دەوڵەت و دەسەڵاتداریی خۆی بەڕێکخستن بکات، ئێمەش بە خوێندنەوەی پارێزنامەکە لە هەموو لایەنێکەوە خۆمان پڕ لە زانیاریی دەکەین و خۆمان دەپارێزین.

هەروەها عارف محەمەد، وتی: خوێندنەوەی پارێزنامە بۆ ئەوەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بناسین و لە کۆمەڵگەدا بڵاوی بکەینەوە، فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە چارەسەریی کێشەکانی گەلی کورد، دەمانەوێت خۆمان لە فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ زیاتر تێبگەین.

شیرین حەسەن یەكێکی دیکە لە بەشداربووان وتی: کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستیان بە کەسایەتییەکی وەک ڕێبەر ئاپۆیە، چونکە شیکردنەوە بۆ کێشەکانی کۆمەڵگەکان دەکات و چارەسەریی دەخاتەڕوو، منیش فکر و فەلسەفەکەی دەخوێنمەوە بۆ ئەوەی خۆم بناسم، بە ناسینی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە زیاتر خۆمان دەناسین.

هەروەها، محەمەد وەیس ئاماژەی بەوەدا، ئامانجی سەرەکییان ناسینی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان  و بڵاوکردنەوەیەتی لەناو گەلدا و وتێ: هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە پێویستیان بە فکری ڕێبەر ئاپۆ هەیە، تەنها ئەوەندە دەزانن کە سەرکردایەتی هێڵی سوورە بۆ ئەوان، چونکە خەبات بۆ ئازادیی ئەوان دەکات، هەر بۆیە پێویستە فەلسەفەکەی بناسێنین و ئەرکی ئێمەیە کە بڵاوبکەینەوە، تا هەموو گەل فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بزانێت، چونکە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری هەموو کێشەکانە.

ب. جـ

Comments are closed.