هەپەگە شەهیدبوونی فەرماندە شێخ مووس ملازگری ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ڕایگەیاند، فەرماندەی هەرێمی سەرحەد شێخ مووس ملازگر لە ١٨ـی حوزەیان لە شەڕی دژ بە سوپای داگیرکەری تورک تا کۆتا هەناسە شەڕی کرد و بە قارەمانێتییەوە شەهیدبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە بارەی شەهیدبوونی شێخ مووس ملازگر، فەرماندەی هەرێمی سەرحەدی باکووری کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: جەنگاوەری ڕەنجدەری پەکەکەمان، ئەندامی فەرماندەی ئیلایەتی سەرحەد، فەرماندەی فیدای ئاپۆی هاوڕێ شێخ مووس ملازگر لە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ـدا لە گۆڕەپانی گلداخ بە قارەمانێتییەوە لە شەڕکردنی دژ بە سوپای داگیریکەری تورک شەهیدبوو.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ڕۆڵەی بوێری گەلی سەرحەدمان هاوڕێ شێخ مووس، لەسەر ڕێچکەی قارەمانانی بەرخۆدانی مێژووی گەلی سەرحەد؛ فەرزەندە بەگ، سەیدخان کر، ئیحسان نوری پاشا، خالد جبری، کەرەم قۆلاخاسی و برۆی حەسەکە تێلیلەر هەنگاوی نا، لە بەرامبەر دوژمندا سەری دانەنواند، نادادی قبوڵنەکرد، ویستی ئازادیی وڵاتەکەمان بوو، تۆڵەی قڕکردنەکانی گەلەکەمان لە دووژمنی کرد بە ئامانجی بنەڕەتی ژیانی، بە کەسایەتی بەرخۆدێر و وڵاتپارێزییەوە لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە بەشداری ناو ڕیزی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بوو.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هەپەگە دەڵێت: بەم باوەڕ و ئیرادەمانەوە بەڵێن دەدەین لەسەر بنەمایەکی دروست خاوەنداریی لە یادکردنەوەی هاورێمان شێخ مووس بکەین، سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان شێخ مووس، تەواوی گەلی سەرحەدی قارەمان و گەلی کوردی وڵاتپارێزمان دەرەبڕین.

هەپەگە ناسنامەی ئەو شەهیدەی بەمشێوەیە ئاشکرا کردووە:

ناسناو: شێخ مووس ملازگر

ناو و پاشناو: یەڵماز ئۆنەر

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: مەلەک-حاجی ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤/سەرحەد

ب. جـ

Comments are closed.