دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر چیای ئاگری

ناوەندی هەواڵەکان

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر چیای ئاگری لە باکووری کوردستان بەردەوامە، هاوکات هاتوچۆکردن بەرەو کوێستانەکانی ناوچەکەش قەدەغە کراوە.

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، کە لە ١٨ـی حوزەیران لە ناوچەی بازیدی ئاگری، هەرێمی قەتا ڕەشی چیای ئاگری و ناوچەکانی دیکە، بە بەشداری زۆرێک لە سەرباز، پۆلیس و بەکرێگیراوانی تورک بەردەوامە، هەرێمی قەتا ڕەش لە ڕۆژدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بە توندی بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا.

هەروەها بەهۆی ئۆپەراسیۆنی داگیرکارییەوه، ڕۆیشتن بۆ لەوەڕگاکان قەدەغە کراوە، بەهۆی هێرشەکانەوە خەڵکی گوندەکان ناتوانن ئاژەڵەکانیان ببەنە لەوەڕگاکان و لەناوچەکە دوورخراونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە داگیرکارییەکاندا گەریلایەک بە ناوی یڵماز ئۆنەر (شێخموس مەلازگر) شەهید بووە و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەو، تەرمی ئونەر گەریلای هەپەگە لە ملازگرد بەخاک سپێردراوە، بەڵام بۆ جێبەجێ کردنی مەراسیمی ئایینی دەوڵەتی تورک مۆڵەتیان نەداوە بە بنەماڵەکەی.

بەڵام بەپێی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، لە کاتی هێرشەکەدا جەستەی گەریلای ناوبراو بە تەواوی دەبینرا کە دەستکاری نەکراوە، بەڵام کاتێک دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەو، باڵ، مل و سەر و قاچەکانی بە تەواوی شکا بوو، ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە دواتر تەرمەکەیان شێواندووە.”

ب.گ

Comments are closed.