پشکنینی ئێکس ڕای بۆچى بەکاردێت؟

ناوەندى هەواڵەکان

کۆمەڵگەى پزیشکى میدیا بڵاوى کردەوە، تیشکی ئێکس توێژینەوەیەکی وێنەگرتنە، کە وێنەی ناوەوەی جەستە و ئەندامەکان دەگرێت و بۆ چەند حاڵەتێک بەکاردەهێندرێت لەوانەش حاڵەتە شێرپەنجەییەکان، گیرانی خوێنبەرەکان، کێشەی هەرسکردن و هەوکردنەکان.

تیشکی ئێکس چییە؟

تیشکی ئێکس توێژینەوەیەکی وێنەگرتنە، کە وێنەی ناوەوەی جەستە و ئەندامەکان دەگرێت.

تیشکى ئێکس سوود و زیانەکاکانى کامانەن؟

تیشکی ئێکس بڕی سەلامەتی تیشکدانەوە بەکاردەهێنێت بۆ درووستکردنی ئەم وێنانە و وێنەکان یارمەتی پسپۆرانی چاوەدێری تەندرووستی دەدەن بۆ دەستنیشانکردنی کۆمەڵێک حاڵەت و پلاندانان بۆ چارەسەرەکان.

تیشکى ئێکس بۆ کێ مەترسیدارە؟

جۆرە جیاوازەکانی تیشکی ئێکس بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردەهێنرێن، هەندێک مەترسی لە وەرگرتنی تیشکی ئێکسدا هەیە بەتایبەت بۆ ئافرەتانی دووگیان، بەڵام بۆ زۆربەی خەڵک، سوودە ئەگەرییەکانی لە مەترسییەکانی زیاترن.

بۆچی تیشکی ئێکس ئەنجام دەدرێت؟

یەکەم– حاڵەتە شێرپەنجەییەکان.

دووەم– گیرانی خوێنبەرەکان.

سێیەم– ئەو حاڵەتانەی، کە کاریگەرییان لەسەر سییەکانت هەیە.

چوارەم– کێشەی هەرسکردن.

پێنجەم– شکان.

شەشەم– هەوکردنەکان.

ئ.م

Comments are closed.