ناوەندی هەواڵەکان
کەناڵی بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردەوە، سیستەمی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەمان هاک کراوە و زانیاری لە دوو بانکدا دەربارەی ناسنامە و مووچەی بەشێک لە سەربازانی ئێستا و سەربازانی خانەنشین دزەی پێکراوە، دەشڵێن، ئەو سەربازانەی زانیارییەکانیان دزەی پێکراوە سەربازانی هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی بەریتانیا بوون.
کەناڵی بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردەوە، سیستەمی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەمان هاک کراوە و زانیاری لە دوو بانکدا دەربارەی ناسنامە و مووچەی بەشێک لە سەربازانی ئێستا و سەربازانی خانەنشین دزەی پێکراوە.
دەشڵێن، ئەو سەربازانەی زانیارییەکانیان دزەی پێکراوە سەربازانی هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی بەریتانیا بوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە، چ لایەنێک ئەو کارەی کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
جێگای ئاماژەیە، لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١، حکومەتی بەریتانیا وڵاتی چینی تۆمەتبار کرد بە هاک کردنی سیستەمی دەنگدان و دزینی زانیاری ملیۆنان دەنگدەری بەریتانی و لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ ش، ڕووسیای تۆمەتبار کرد سەبارەت بەو هێرشە ئەلیکترۆنیانەی بە بەردەوامی دەکرێنە سەر وڵاتەکەی.
ڕ.ش
Comments are closed.